سەردێڕ:

وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان لەناوبرد

PM:03:12:22/06/2025

1736 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، پلانی هێرشکردنە سەر ئێران چەند مانگی خایاندووە بۆ ئامادەکردنی و دەشڵێت، بەهۆی هێرشەکانیانەوە سەرجەم بەرنامە ئەتۆمییەکانیان لەناوبردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پیت هێگست، وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی، لەهێرشەکانیاندا گەلی ئێران و هێزەکانی ئەو وڵاتەیان بۆردومان نەکردووە، تەنها سێ بنکەی ئەتۆمیان بۆردومانکردووە کە ئەوانیش، نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی ١٠ ساڵە ئەمریکا ئێران ئاگاداردەکاتەوە لەوەی کە نابێ ببێتە خاوەنی ئەتۆم و دەبێت واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت.
باسی لەوەشکرد، پلانی هێرشکردنە سەر ئێران چەند مانگی خایاندووە بۆ ئامادەکردنی و بەهۆی هێرشەکانیانەوە سەرجەم بەرنامە ئەتۆمییەکانی لەناوبرد و وتیشی، لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر ئەو وڵاتە سەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنەریان بەدەستهێنا.

دەشڵێت، شانازی بە سەرکردایەتی ترەمپ دەکەن لە هێرشەکەی سەر ئێران و ئەوەی ئەو کردی هیچ سەرکردەیرکی دیکەی ئەمریکا نەکراوە.














گەلەری