PM:12:06:22/06/2025
1076 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت،سەرباری شەڕ و ئاڵۆزییەکای ناوچەکە دۆخى دارایی عێراق جێگیرە و بەپێى یاساى بودجە کاروبارەکانى وڵات ئیدارە دەکرێت بۆ وەبەرهێنان و بەکاربردن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەزهەر ساڵح، راوێژکاری دارایی سودانی بۆ رۆژنامەی سەباح وتی، بودجەی گشتی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٥ لەسەر بنەمای سیاسەتێکی دارایی مامناوەند داڕێژراوە کە بە روونی سنووری خەرجکردنی بەرزتر لە ٢٠٠ تریلیۆن دینار و سنوورێکی نزمتر لە ١٥٥ تریلیۆن دینار دادەنێت بۆ مسۆگەرکردنی پابەندبوونی کارپێکردن و وەبەرهێنانی دەوڵەت.
باسی
لەوەشکرد، لەگەڵ ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەشدا نرخى نەوت ١٠ دۆلار بەزبووەتەوە هەرچەندە
مەترسى هەیە لەسەر داخستى گەرورى هورمز کە زۆرینەی هەناردەکردنی عێراق پێیدا
تێدەپەڕێت، بەڵام دۆخی دارایی عێراق جێگیرە.