AM:04:30:22/06/2025
6444 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی هێرشێکی سەرکەوتووی کردووەتە سەر هەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمییەکانی ئێران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس بڵاوی کردووەتەوە و نووسیویەتی، هێرشێکی سەرکەوتوومان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەوانە بۆ سەر فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان ئەنجامداوە و ئێستا فڕۆکەکانمان ئاسمانی ئێرانیان جێهێشتووە و بە سەلامەتی لە ڕێگەی گەڕانەوەدان بۆ بنکەکانیان.
هاوکات
ترەمپ سوپاسی سوپای ئەمەریکا دەکات و دەستخۆشیان لێدەکات و نوسیویەتی، لە جیهاندا
هیچ سوپایەک نییە ئەم چالاکییە بکات، هەربۆیە ئێستا کاتی ئاشتییە.
هەر
لە بارەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی B-2 هێرشەکانیان ئەنجامداوە.