سەردێڕ:

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە

PM:03:15:21/06/2025

3112 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە و بەگوێرەی کەشناسی، وەرزی هاوین لە ٢١ی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات هەتا ٣١ی ئاب کۆتایی دێت و بە درێژترین رۆژی ساڵ دەناسرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ی حوزەیران، کە بە یەکەم رۆژی هاوین دەناسرێت، هاوین گەرمترین وەزی ساڵە و تێیدا رۆژەکان درێژن و شەوگاریش کورتە، چونکە خۆر زووتر هەڵدێت و درەنگتر ئاوا دەبێت.

لەگەڵ کەمبوونەوەی درێژی رۆژگاردا بەرەو وەرزگۆڕین دەچین، وەرز گۆڕین نزیکەی سێ رۆژ پێش هاوین روودەدات، کات و بەرواری دەستپێکردنی وەرزی هاوین بە پێی ئاووهەوا و نەریت و کەلتوور دەگۆڕێت، کاتێک لە نیوەگۆی باکوور هاوینە، لە نیوەگۆی باشور زستانە، وە بە پێچەوانەشەوە، بە گوێرەی کەشناسی، وەرزی هاوین لە ٢١ی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات هەتا ٣١ی ئاب، هەروەها بە گوێرەی زانستی گەردوون، وەرزی هاوین لە کاتی وەرگەڕانی هاوینە دەست پێدەکات و درێژترین رۆژی ساڵە.

لە زۆربەی وڵاتاندا قوتابخانە و زانکۆکان و سوود لە بەرزبوونەوی پلەی گەرمی و درێژی رۆژەکانی هاوین وەردەگرن، بەشێوەیەکی گشتی لە هەموو وڵاتێکدا قوتابیان پشووی هاوینەیان لە وەرزی هاویندایە، ھۆکاری دروستبوونی وەرزەکان دەگەڕیتەوە بۆ لاری تەوەری زەوی لە کاتی خولانەوەییدا بە دەوری خۆر، گۆشەی کەوتنی تیشکی خۆر بۆ یەک جێگا دەگۆڕێت لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر، ئەمەش جیاوازیی پلەی گەرما و کەشوھەوا درووست دەکات لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر.
وەرزەکان پێچەوانە دەبنەوە لە نێوان دوو نیوەگۆی زەویدا، بۆ نموونە ئەو کاتەی ھاوینە لە نیوەگۆی باکور،لە نیوەگۆی باشور زستانە، ئەمەش لەبەر ئەوەی نیوەگۆی باکوور لارترە بۆ خۆر تا نیوەگۆی باشوور.

جێی ئاماژە پێدانە، لەوەرزی هاویندا، خەڵک کاتەکانیان لەو شوێنانە بەسەر دەبەن کە فێنکە و پلەکانی گەرما تێیاندا نزمە، و کەمتر روودەکەنە ناوچە گەرمەکان.













گەلەری