سەردێڕ:

یەکەم لێدوانی عێراقچی لەدوای رزگاربوونی لە هەوڵی کوشتن

AM:10:50:20/06/2025

18232 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دوای رزگاربوونی لە هەوڵی کوشتنی دەڵێت، ئەمریکا هاوبەشە لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و تا هێرشەکان بەردەوامبن، ئێران هیچ دانوستانێک ئەنجامنادات.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێی تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، ئەمریکا هاوبەشە لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تەنانەت ئەگەر بە ئاشکرا بەشداریکردنی خۆی لە هێرشەکاندا رانەگەیاندبێت.

وتیشی، بەهۆی خۆڕاگری ئێرانەوە، پێشبینی دەکات کە هیچ وڵاتێکی دیکە بەشداری شەڕەکە نەکات و لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ئامادە نین لەگەڵ هیچ کەسێک دانوستان بکەن.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، شەوی رابردوو لە هەوڵێکی کوشتنی رزگاریبووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژەیکێشاوە و گرژی و ئاڵۆزی بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامە و هەڵوێستی وڵاتان لەم بارەیەوە جیاواز بووە و بە پێی لێدوانەکانی وتەبێژی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاردەدات کە بەشدار بێت لەو شەڕە یان نا.













گەلەری