PM:11:50:19/06/2025
1616 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و جام رەشەکان و ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان ئاگاداردەکاتەوە، نابێت رۆژانی هەینی سەردانی سەیرانگەکانی دۆڵی شاورێ و دەربەند بکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاتووچۆی راپەڕین دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر بە شۆفێری ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەگریرێتە بەر، ئەگەر سەردانی سەیرانگاکانی دۆڵی شاورێ و دەربەند بکەن، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکانیان دەگیرێت.
وتیشی، ئەو
ماتۆڕسکیلانەی تۆمارکراون و شۆفێرەکانیان پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆن و
پێداوێستی خۆپارێزیان بەکارهێناوە رێگەیان پێدەدرێت بچنە ئەو شوێنانە.