PM:08:55:19/06/2025
1808 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، ئەو کەسانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کێشەیان هەیە، رۆژی یەکشەممە سەردانی بەشی خۆراک بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی کە بە هەر هۆکارێک وێنەکەیان لەلایەن سیستەمەکەوە قبوڵ ناکرێت وەک نەخۆشی و نەشتەرگەری جوانکاری، فۆڕمەکانیان بۆ پڕدەکرێتەوە.
وتیشی، ئەوانەشی
کە بە هەڵە فۆڕمەکانیان پڕکردووەتەوە، لەگەڵ ئەو خێزانانەی کە جیابوونەتەوە، دەتوانن سەردانی قائیمقمیەت بکەن لە رۆژی
یەکشەممەوە، ٢٢ی حوزەیران، فۆرمی تایبەتیان بۆ پڕدەکرێتەوە و ئاراستەی وەزارەتی
بازرگانی عێراق دەکرێت.