PM:08:31:19/06/2025
1880 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە، حکومەتی ئێران هێڵەکانی ئەنتەرنێتی لە سەرانسەری وڵاتەکە راگرت و هۆکارەکەشی بۆ هێرشە ئەلیکترۆنیەکانی ئیسرائیل و فڕۆکە بێفرۆکەوانەکان دەگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیاری راگرتنی هێڵی ئەنتەرنێت لە سەرانسەری ئێران، لە دوای هێرشه ئه‌لیكترۆنییه به‌رفراوانه‌كانی ئیسرائیلەوە ده‌رچووه كه بەهۆیانەوە دامه‌زراوه گرنگه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كرانە ئامانج، له‌وانه‌ش كه‌رتی بانكی و پلاتفۆرمه ئابورییه دیجیتاڵییه‌كان.
وتیشیان، فڕۆكه
بێفڕۆكه‌وانەکانی ئیسرائیل پشتیان بە هێڵی ئەنته‌رنێت به‌ستووه بۆ كارپێكردن و رێنماییكردنیان، هەربۆیە بە راگرتنی هێڵەکانی ئەنتەرنێت و خزمەتگوزارییەکانی
پەیوەندیکردن، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە کارکەوتوون.
باسیان لەوەشکرد،
هه‌رچه‌نده ئه‌م سنوورداركردنانه گرفتی درووستکردووە بۆ به‌كارهێنه‌ران لە ژیانی
رۆژانەیاندا، به‌ڵام كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی وایكردوه به‌شێكی به‌رفراوانی
دانیشتوان پشتگیری له بڕیاره‌كه بكه‌ن و به به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری
نیشتمانی ده‌زانن.
ئاماژەیان
بەوەشکرد، ئه‌م سنورداركردنانه كاتییه و له كاتی كۆتاییهاتنی بارودۆخی سه‌رده‌می
جه‌نگ و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئه‌منی، کۆتاییدێت.