سەردێڕ:

هاوڵاتیانی عێراق کە لە ئێران نیشتەجێبوون ئاگاداردەکرێنەوە

PM:07:56:19/06/2025

1444 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کە لە ئێران نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە، خۆیان لەو ناوچانە بەدووربگرن کە ئەگەری هێرشکردنەسەریان هەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەردەوامی گرژییە ئەمنییەکان لە چەند شارێکی ئێراندا و لە ئەنجامی هێرشە دووبارەکانی ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە نیشتەجێی ئێرانن، بەوپەڕی ورییاییەوە خۆیان لەو شوێنانە بەدووربگرن کە ئەگەری هەیە ببنە ئامانجی ئەو هێرشانە.

وەزارەتەکە وتیشی، پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن کە لە لایەن دەسەڵاتە فەرمییەکانەوە دەرچووە، هەروەها لە کاتی پێویست یان لە حاڵەتی نەخوازراودا، پەیوەندی بکەن بە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران و کونسوڵخانەکانی لە شارەکانی دیکە.
دەشڵێت، لەگەڵ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکاندا لە پەیوەندیی بەردەوامدان بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتیی پێویست بە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی لە ئێران.













گەلەری