PM:06:27:19/06/2025
1236 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بۆ وەرزی نوێی عومرە رێنمایی و بەرنامەی نوێیان داناوە و بەمزووانە وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاریدەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆسەی عومرەی ئەمساڵ، بە بەرنامەی تۆکمە و رێنمایی نوێوە دەرگای پێشکەشکردن بە رووی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەنەوە.
وتیشی، داوا دەکەن لەو کۆمپانیایانەی مۆڵەتی فەرمییان
هەیە، خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومرە بەدوور بگرن تا ئەو کاتەی
بەرێوەبەرایەکە رایدەگەیەنێت و هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێچی بکات، رووبەڕووی
لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە.