٥٠ رۆژە مووچەخۆرانى هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتى ماوەبەسەرچووش چاوەروانى دادگای فیدراڵییە و وا بڕیارە ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر مووچەی هەرێم کۆببێتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت فەرمانێکی وەلائی بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەربکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئار تی وت، چاوەڕێ دەکرێت دادگای فیدڕاڵی فەرمانی وەلائی بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەربکات و وەزارەتی دارایی عێراق راسپیرێت کە مووچەی هەرێم بنێرێت.
باسی لەوەش کرد، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ
هەردوو لایە و هەرێمیش پابەندی رێککەوتنەکان دەکات، کە خۆی لە رادەستکردنی داهاتی
نەوتی و ناوخۆ و نەوت دەبینێتەوە.
ئێن ئاڕ تى زانیویەتی دوو هەفتەیە لە بەغداوە داوای روونکردنەوە لە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو کراوە بۆ پابەندبوون بە رادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی،
بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو دوو رۆژ پێش ئێستا وەڵامی داوەتەوە بێ ئەوەی بزانرێت ناوەڕۆکەکەی
چیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ٥٠ رۆژە مووچە دابەشنەکراوە
و حکومەتی کاربەڕێکەریش ٢٣ ترلیۆن دینار داهاتی نەوت و ناوخۆی لەبەردەستدایە و
ئامادە نییە بیدات بە مووچە و یەک دیناریشی دیار نییە.