AM:09:26:19/06/2025
1380 جار خوێندراوەتەوە
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بەتایبەتی ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن بۆ وڵاتی سعودییە، بڕیاریانداوە تا شەڕی ئێران و ئیسرائیل بەردەوام بێت، گەشتی عومرە لە رێگەی ئاسمانی و وشكانی دەستپێنەكەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ٢٠٢٥، كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخەی هاتووەتە ئاراوە، هیچ بڕیارێك نییە کە بەم زووانە دەستبكرێتەوە بەگەشتی عومرە، بۆیە پێویستە دۆخی فڕۆكەخانەكان ئاسایی ببنەوە، ئەوەش دوای كۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دێتە ئاراوە، بۆیە تا ئەم دۆخە بەردەوام بێت گەشتی عومرە لەێگەی ئاسمانی و وشكانی دەستپێناكاتەوە.
وتیشی، پێش دەستپێكردنەوەی
گەشتی عومرە پیویستە رێنمایی نوێ دەربكرێت بۆ ئەو كۆمپانیایانەی كە هەڵدەستن بە
گواستنەوەی عومرەكاران چ بەرێگای ئاسمانی یان وشكانی، بۆیە لە ئاییندەیەكی نزیكدا،
رێنماییەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانی حەج و عومرە بڵاودەكەنەوە و پێویستە
هەموو كۆمپانیاكان گرێبەستی كاركردنیان لەگەڵیان نوێ بكەنەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو رێنماییەكان بڵاودەكەنەوە كە تایبەتن
بە شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكان بۆ ئەوەی گرێبەستەكانیان نوێ بكەنەوە، بۆ
ئەوەی لەدوای كۆتایی هاتنی ئەم دۆخەی دروستبووە بتوانن دەستەبكارەكانیان بكەنەوە
لە گواستنەوەی عومرەكاران بۆ وڵاتی سعودییە.