سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم درۆنێکی بۆمبرێژکراو خرایەخوارەوە

PM:09:53:18/06/2025

5792 جار خوێندراوەتەوە

دژەتیرۆری پارتی تێكشكاندن و خستنەخوارەوەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی لە نزیك گوندی شێراوای هەولێر راگەیاند و دەشڵێت، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دژەتیرۆری پارتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری پارتی، لە نزیک گوندی شێراوا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندراوە و خراوەتە خوارەوە و ئاماژەیان بەوەشکردووە، درۆنەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.













گەلەری