سەرۆک وەزیرانی عێراق و میری قەتەڕ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و جەنگی ئێران و ئیسرائیل و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی دەڵێت، شەڕ و هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەڕەشەیە بۆسەر سەقامگیریی هەرێمایەتی.
هاوکات سودانی
پێشێلکردنی سەرەوەری ئاسمانی عێراقی رەتکردوووەتەوە و بە بازدان بەسەر یاسای و
پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ناویبردووە.
سەرۆکوەزیرانی
عێراق جەختی لە پێویستی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ
راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل و پشتیوانیکردن لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و
ئێران کردووەتەوە.
هاوکات میری
قەتەڕ پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆی بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەری عێراق و هەوڵە
دیبلۆماسییەکانی بەغدا لەپێناو پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەقامگیر و رێگەگرتن لە
فراوانکردنی گۆڕەپانی جەنگ دەربڕیووە.