سەردێڕ:

کۆمسیۆن: هەر کەسێک کێشەی پەنجەمۆری هەیە سەردانی بنکەکانمان بکات

PM:02:28:16/06/2025

1172 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، تەنها چوار رۆژ ماوە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمێتری و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە نزیکترین کاتدا سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ چارەسسەرکردنی هەر کێشەیەک لە کارتەکانیاندا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، تەنها چوار رۆژ ماوە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمێتری.

 

هەروەها، تا ئێستا ١٤٧ هەزار کەس کارتی بایۆمێتریان دەرکردووە و لەدایکبووانی ٢٠٠٧ـیش مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.

دەشڵێت،هەر کەسێک کێشەی پەنجەمۆری هەیە سەردانی بنکەکانیان بکات بۆ چارەسەرکردنی و لە رۆژە پشوەکانیشدا بنکەکانیان کراوەیە.


 













گەلەری