سەردێڕ:

قائیمقامییەتی کفری هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

PM:02:07:16/06/2025

1704 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی کفری هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کێشەی فۆڕمی کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی چارەسەرکراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، قائیمقامییەتی کفری لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کێشەی فۆڕمی کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی چارەسەرکرا و بژاردەی ناوەندی شارەکەی بۆ زیادکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا دەتوانن بێ هیچ کێشەیەک فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ١٤ رۆژ پێش ئێستا، ٢ـی حوزەیران قائیمامییەتەکە وتی، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە فۆڕمی کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی پڕ نەکەنەوە، بەهۆی هەبوونی کێشەیەکەوە لەسیستەمەکە، کە بژاردەی شارەکەی تێدا نەنووسراوە.













گەلەری