شەڕ و بۆردومانەکانی ئێران و ئیسرائیل پێی نایە رۆژی چوارەم و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو وڵات بەردەوام بوون لە موشەکبارانکردنی یەکتر، ئیسرائیل دەڵێت چەندین سەکۆی موشەکی ئێران و بارەگای فەیلەقی قودسیان بۆردومان کردووە، ئێرانیش دەڵێت، چەند ئامانجێکی هەستیاریان لە ئیسرائیل بۆردومان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی شەوی رابردووی ئێرانەوە لانیکەم هەشت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات، لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانیان بۆسەر
یەکتر، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران وتی، تاران شەری نەویستووە بەڵام ئەگەر
هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بن ئەوا زۆر بە توندتر وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە و دەشڵێت، ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکانی نابێت.
لەلایەکی ترەوە بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەکرد، ئێران باجی بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی ئیسرائیل
دەدات، وتیشی بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان تاوەکو دامەزراوە ئەتۆمییەکان و موشەکە
بالستییەکانی ئێران لەناو دەبەن.
هەروەها، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە نوێترین قسەیدا وتی، ئامادەن بۆ گفتوگۆ ئەگەر ئیسرائیل
هێرشەکانی رابگرێت، دەواشی لە ئەمریکا کرد خۆی نەخزێنێتە شەڕەکەوە.
لەسەر ئاماری قوربانیانیش، میدیاکانی ئێران
بلاویانکردەوە، لە هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو هەزار و ٧٠٠ کەس کوژراون و
برینداربوون ، و دەشڵێت، ٩٠٪ قوربانییەکان هاوڵاتی سیڤیل و ژن و
منداڵن.
تەندروستی ئیسرائیلیش، رایگەیاند، لەسەرەتای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکە
زیاتر لە ٤٠٠ کەس کوژراون و برینداربوون
کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیلیش باسی لەوەکرد، لە
سەرەتای گرژییەکانەوە ئێران ١١ جار هێرشی کردووە و دەشڵێت، زیاتر لە ٣٧٠ موشەک و
١٠٠ فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆ ئیسرائیل هەڵداوە.