وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، جەنگ ناگوازنەوە بۆ خاكی وڵاتانی دراوسێیان ئەگەر ناچار نەكرێن مەودای شەڕ فراوان ناكەن و دەشڵێت، ئەمریکا یارمەتی ئیسرائیل دەدات لە جەنگ دژی ئێران و پێویستە بەرپرسیارێتیی ئەو یارمەتییانە لە ئەستۆ بگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، ئەگەر ناچار نەکرێن مەودای شەڕ فراوان ناکەن و جەنگ ناگوازنەوە وڵاتانی دراوسێیان و دەشڵێت، ئەمریکا یارمەتی ئیسرائیل دەدات لە جەنگ و پێویستە بەرپرسیارێتیی ئەو یارمەتییانە لە ئەستۆ بگرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئیسرائیل بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان سەرجەم هێڵە سورەكانی
بەزاندووە و مافی ئێرانە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل بداتەوە.
باسی لەوەشکرد،
بەڵگەیان لەبەردەستە لە تێوەگلانی ئەمریكا لەهێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ناوەندە
ئەتۆمییەكانی ئێران.
وتیشی، وڵاتەکەی
ئامادەنییە لە هیچ رێککەوتنێکدا دەست لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبگرێت، دوپاتیشیکردەوە،
تاران جەنگ بۆ وڵاتانی دیکە ناگوازێتەوە.
دەشڵێت، چەندین
ئامانج لە ناوخۆی ئیسرائیل لەبەردەستدایە و هێرش دەکرێتە سەریان.
گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی،
ئیسرائیل هێرشی موشەکی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و ناوەندە ئەتۆمییەکانی کردە
ئامانج، چەندین زانای ئەتۆمی و فەرماندەی پلەداری باڵای ئێران کوژران، ئێرانیش هەر
ئەو شەوە هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد و تا ئێستاش گرژییەکانیان بەردەوامە.