دوای داخستن و راگرتنی سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بڕیاردرا تەنها بە رۆژ و لە فڕۆکەخانەی بەسڕەوە گەشتەکان ئاسایی بکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە تەنها هاتن و رۆیشتنی فڕۆکە لە باشووری وڵات و لە فڕۆکەخانەی بەسڕەوە ئاسایی دەبێتەوە، ئەویش تەنها لە کاتی رۆژدا.
وەزارەتەکە دەشڵێت، دوای هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکە و سەلامەتی گیانی
گەشتیار و فڕۆکە خانە گەیشتوون بەوەی لەبەسڕەوە گەشتەکان ئاسایی بکەنەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دووپاتی دەکاتەوە کە راگرتنی هاتووچۆی
ئاسمانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بەردەوام دەبێت دا خۆیان بڕیاری کۆتایی
لەسەر دەدەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانى دوێنێوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە
عێراق راگیراون، ئەوەش دواى هێرشە لەناکاوەکەى ئیسرائیل بۆسەر ئێران.