سەردێڕ:

عێراق چەند ژمارە تەلەفونێکی بڵاوکردەوە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لە ئێران گیریان خواردووە

PM:03:29:14/06/2025

8476 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق چەند ژمارە تەلەفۆنێكی دیاریكرد بۆ پەیوەندی راستەوخۆی هاوڵاتییانی عێراقی لە ئێران بە باڵیۆزخانەو كونسوڵگەرییەكانەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەهۆی دەستپێكردنی شەڕەوە، ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیانی عێراقی لە ئێران توشی گرفت بوون و توانای گەڕانەوەیان نییە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق چەند ژمارە تەلەفونێکی دیاریکردووە بۆ ئەو هاوڵاتییانە.

هاوکات تیپی تۆپی پێی كچانی هەڵبژاردنی عێراق لەوانەن كە لە تاران گیرییان خواردووە و هێشتا رێگای وشكانی مسۆگەر نەكراوە بۆ گەڕاندنەوەیان.

لەلایەکی دیکەوە باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی عێراق بەهۆی داخستنی فرۆکەخانەکانەوە گیریان خواردووە بە رێگەی وشکانی دەیان گەڕێنینەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، 
دوای شەڕو گرژییەکان لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا بەهۆیەوە فرۆکەخانەکانی عێراق داخران، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاریش لە وڵاتانی دەوروبەر گیریان خواردووە.













گەلەری