سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕێکی زۆر چەکی کوشندە رەوانەی ئیسرائیل دەکرێن هێرشەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران قورس‌تر دەبن و پێویستە ئێران بەزووترین کات رێککەوتن بکات.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، پێشتر مۆلەتیکی ٦٠ رۆژه‌ی به ئێران داوه و ئه‌مڕۆش ٦١ـه‌مین رۆژه و تاران هەلی دووه‌می هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی.
وتیشی، هێرشه
پلان بۆ داڕێژراوه‌كانی داهاتوو دوو هێندە توندتر ده‌بن و بڕێكی زۆر له كوشنده‌ترین
چه‌كی ئه‌مریكی جیهان له رێگادان بۆ ئیسرائیل.
ده‌شڵێت، ئەو ده‌رفه‌ت
له دوای ده‌رفه‌تی داوە به ئێران بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێك ئه‌نجام بدات، ٦٠ رۆژی
له‌به‌رده‌مدابووە، به‌ڵام ئێستا ٦١ه‌مین رۆژه و سه‌ره‌ڕای هه‌مو هه‌وڵه‌كانیان و
په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانیان، نه‌یانتوانی رێككه‌وتنێك بكه‌ن.
سەرۆکی ئەمریکا
دووپاتیکردەوە، پێویستە ئێران به خێرایی رێككه‌وتنێك ئه‌نجام بدات، پێش ئه‌وه‌ی هیچ
شتێكی نه‌مێنێت و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌و شوێنه‌ی كه سه‌رده‌مانێك به ئیمپراتۆریه‌تی
فارس ناسرابوو، رزگاری بكات.