AM:11:56:30/07/2025
1960 جار خوێندراوەتەوە
لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق کە تورکیای گرتووەتەوە، کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیاوە قەدەغە بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ تەمموزی ٢٠٢٥، فەرمانگەی ڤێتێرنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆمەڵێک رێکاری بەپەلەی خۆپارێزی گرتووەتەبەر بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق و لە نێویشیاندا قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیاوە.
سامر حەبیب
خەفاجی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق وتی، بە
هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمدا پلانێکیان بۆ رێگرتن لە هاوردەکردنی ئاژەڵ و
بەرهەمەکانی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا داڕشتووە، ئەوەش دوای
ئەوەی میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە نەخۆشی تەبەق لە ناو ئاژەڵانی وڵاتەکەدا
بڵاوبووەتەوە و بە هۆیەوە مەیدانەکانی ئاژەڵانیان داخستووە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە بڕیاریانداوە بە بێ مۆڵەتپێدانی تەندرووستی رێگە بە جموجوڵی ئاژەڵان لە نێوان
پارێزگاکانیشدا نەدرێت و هەموو
ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە تورکیاوە داخڵی هەرێم و عێراق دەبن، دەرمانی دژە ڤایرۆسیان
پێدا دەپرژێندرێت و ڤێتێرنەرییەکانی موسڵ، کەرکوک، سەڵاحەدین و دیالەش
ئاگادارکراونەتەوە کە لە کاتی بوونی هەر گومانێکی تۆمارکردنی نەخۆشی تەبەق،
دەستبەجێ ئاگاداریان بکەنەوە.
ڤاناس رامان