PM:08:41:12/06/2025
1176 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری كشاندنەوەی بەشێک لەکارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ئاشکرادەکات و دەڵێت، بڕیارەکە پەیوەندی بە دۆخی ئەمنی عێراقەوە نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فەرهاد عەلادین، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە بە میدیا عێراقییەکانی وت وڵاتەکەی بەراورد بە ساڵانی رابردوو سەقامگیری و بەرەوپێشچونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و حکومەتی عێراقیش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان.
وتیشی، هیچ
هەڕەشەیەک لەسەر دیپلۆماتکار و کارمەندانی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراقدا نییە.
لەبارەی هۆکاری
كشانەوەی بەشێک لەکارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، دەشڵێت، ئەو بڕیارەی
ئەمریکا لەچوارچێوەی خوێندنەوەی ئەو وڵاتە بووە بە دۆخی ناوچەکە بە گشتی، هیچ
پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە دۆخی ئەمنی ناوخۆی عێراقەوە نییە.
ئەمەش
لەدوای ئەوەدێت، ئەمریکا
بڕیاریدا بەشێک لە کارمەند و دیپلۆماتەکانی باڵیۆزخانەکەی لە کونسوڵخانەی بەغدا و هەولێر بکشێنێتەوە.