سەردێڕ:

منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بەهۆی کەوتنە ناو چاڵێکی ئاو گیانیلەدەستدا

PM:07:25:12/06/2025

1500 جار خوێندراوەتەوە

لە گوندی قەرەگۆڵی سەر بە ناحیەی زەڕایەن، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ کەوتە ناو ئاوی خواردنەوەی مەڕوماڵات و گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی قەرەگۆڵی سەر بە ناحیەی زەڕایەن، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە ناو ئاودا خنکا و گیانیلەدەستدا.

چاوگەکە وتیشی، منداڵەکە لەگەڵ براکەیدا بووە و سەرقاڵی ئاژەڵداری بوون، کەوتووەتە ناو ئاوی خواردنەوەی مەڕوماڵاتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە دوای رووداوەکە منداڵەکە بە خێرایی رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی و دواتر پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دواجار گیانیلەدەستدا.













گەلەری