PM:04:30:12/06/2025
836 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی لێژنەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەڵێت، بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە، لە ئەمڕۆوە جووتیارانی قوشتەپە، شەمامک، خەبات بەدوای یەکدا، دەتوانن گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکان بکەن بەو نرخەی بۆیان دیارییکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هێمن قادر، سەرۆکی لیژنەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا داوای لە جوتیاران کرد، بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دانراوە، گەنمەکانیان بگەیەننە سایلۆکان و رادەستی بکەن و بە خشتەکەوە پابەند بن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
جوتیاران دەتوانن لەهەر کەموکووڕی و تێبینییەک کە هەیانبێت، دەستبەجێ
بەڕێوەبەرایەتیی دانەوێڵەی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، لەگەڵ
لێژنەی باڵای بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی چارە بکرێت.
وتیشی،
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ یەک تەن گەنمی بەراو، نرخی ٨٥٠ هەزار دیناری بۆ
دیاریی کردووە، هاوکات بۆ گەنمی دێمی، نرخی ٨٠٠ هەزار دیناری بۆ یەک تەن داناوە
بەپێی کوالێتی گەنمەکە.