سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە

PM:03:00:12/06/2025

3752 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانیشتنی دادگای فیدڕاڵیی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامبدرێت و بەپێی زانیارییەکانیش تا ئیستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە نەداوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانداین و مووچەخۆرانی هەرێم تائێستا مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە، بەپێی زانیارییەکانیش بڕیارە دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی دانیشتنێک لەسەر مووچە ئەنجامبدات و چارەنوسی مووچە یەکلای بکاتەوە.

لەلایەکی ترەوە پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، نوسراوەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەڵەی زۆری تیادایە ناکرێت مووچەی هەشت مانگی میلەتێک ببڕدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕێن هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی چارەنوسی یەکلای بکاتەوە.

 













گەلەری