سەردێڕ:

٤٢ هەزار تەن برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراک گەیشتە عێراق

PM:02:31:12/06/2025

1180 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بازرگانى عێراق گەیشتنى زیاتر لە ٤٢ هەزار تەن برنجى تایلەندى راگەیاند و دەڵێت، لە بەشەخۆراکى مانگانەدا دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمپانیاى گشتى بازرگانی ماددە خۆراکییەکان لە وەزارەتى بازرگانى عێراق وتی، ٤٢ هەزار و ٨٠٠ تەن برنجى تایلاندى گەیشتووەتە وڵاتەکە تا بەسەر بریکارەکانى خۆراکدا دابەش بکرێت.

هاوکات بەپێی بەیاننامەى وەزارەتەکە، لەئیستادا ئەو بڕە برنجەى گەیشتووە لە بەندەرى ئوم قەسر پشکنینى بۆ دەکرێت تا لە کوالێتییەکەى دڵنیاببنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر پشکنینەکان دەریانخست کە ئەم بڕە برنجە هاوتاى تایبەتمەندییەکانى برنجى تایلاندییە و سەلامەتە بۆ بەکارهێنان بەسەر بریکارەکاندا دابەش دەکرێت تا هاوڵاتییان لێی سوودمەندبن.













گەلەری