سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: بڕیاری کشانەوەی کارمەندەکانمان لە عێراق؛ هەرێمیش دەگرێتەوە

PM:01:50:12/06/2025

2492 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی وت، 'بڕیاری کشانەوە' هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی گشتیی لە هەولێر دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، "بریاری کشانەوەی بەشێک لە کارمەند و دیپلۆماتەکانمان باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، کونسوڵخانەی هەولێریش دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی سەلامەتیی ئەمریکییەکان، لە ناوخۆ و دەرەوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پابەندییە، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گونجاوی کارمەندەکان لە هەموو باڵیۆزخانەکان دەکەن.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێنمایی گەشتکردنی بۆ عێراق نوێکردەوە و گەیاندییە بەرزترین ئاستی مەترسی، کە ئاستی چوارە و بە واتای قەدەغەکردنی گەشتکردن دێت و داوایەکیشی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییانی دەکات، کە لە هەر بارودۆخێکدا بێت، گەشت بۆ عێراق نەکەن.


 













گەلەری