AM:11:59:12/06/2025
1020 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم لە سعودیەوە بەڕێدەکەون بۆ هەرێم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کاروانی یەکەمی حاجییانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیە بە هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان کاتژمێر چواری ئێوارە لە رێگای وشکانیەوە بەڕێدەکەون و دوای بەڕێکەوتنیان پاش ٣٢ کاتژمێر حاجییەکان دەگەنەوە هەرێم.
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ حاجییانی سنووری
هەولێر بەڕێدەکەون و کۆی پاسەکانیش ٧٠ دانەیە، هاوکات ئەو حاجییانەیشی بەرێگەی
ئاسمانی گەشتی سعودیەیان کردبوو لە ١٤ مانگەوە دەست بە گەڕانەوە دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمساڵ زیاتر لە پێنج
هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج روویان لە سعودیە
کردووە.