سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر: خەڵک چاوەڕێی راتب بوو کەچی مەسرور بارزانی راغبی بۆ هێنان

PM:10:42:10/06/2025

3052 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتێکدا ئەم جەژنە مووچەخۆران جەژنیان بەبێ مووچەیی کرد و حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەو داهاتە زۆرەی لەبەردەستیەتی یەک دیناری نەدا بە مووچە، سەرۆکی حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە بانگهێشتی راغب عەلامەی گۆرانیبێژی عەرەبی کرد بۆ هەولێر، تا لە کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی بازرگانی مەسرور بارزانیدا ئاهەنگ بگێڕێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بانگهێشتی راغب عەلامەی، گۆرانیبێژی لوبنانی کرد بۆ هەولێر.
هاوکات، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ وتی، خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی راتبوون بەڵام ئەوان راغبیان هێنا، ئەوەیە دەڵێن ئەوان لە دۆڵێک و میلەت لە دۆڵێکی تر دەژین، راستیان وتووە سکی تێر ئاگایی لە سکی برسی نییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم جەژنە مووچەخۆران جەژنیان بەبێ مووچەیی کرد و حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەو داهاتە زۆرەی لەبەردەستیەتی ئامادەنەبوو یەک دیناری بداتە مووچە.













گەلەری