PM:09:51:10/06/2025
1384 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامیەتی قەرەداغ دەڵێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێك لە شاخی دەلوجە كەوتووەتەوە و تاوەكو ئێستا نەتوانراوە بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵبكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، قائیمقامیەتی قەرەداغ راگەیەندراوەكی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، هەرلەسەرەتای كەوتنەوەی ئاگرەكە تاوەكو ئێستا هەریەك لە بنكەی ئاگركوژێنەوەی قەرەداغ، سێوسێنان، بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ، سێوسێنان، بەشی پۆلیسی قەرەداغ و دانیشتووانی گوندەكانی ئەو سنوورە و تیمی فڕۆكەوانیی پارێزگای سلێمانی و بنكەی ئاگركوژێنەوەی دەربەندیخان بەشدارن.
قائیمقامییەتی
قەرەداغ ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، بە هۆكاری بوونی پووش و پاوانی زۆر و فراوانی
شوێنەكە و سەختیی ناوچەكە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە.