PM:08:14:10/06/2025
1200 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەو دەنگۆ و فشارانەی لەسەریان دروست بوو لەبارەی گرانی نرخی کارەبا، وەزارەتی كارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بڕە پارەیەك بۆ ئەو خێزانانە دەگەڕێنێتەوە كە بەشێکن لە پرۆژەی رووناکی بەڵام بەشێوەی کرێدت (رصيد) بۆ پسوڵەکانی مانگی پێنج.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویكردەوە، بڕی (١.٤) ملیار دینار بۆ ئەو خێزانانە دەگەڕێنێتەوە كە بەشێکن لە پرۆژەی روناکی كە زیاتر لە (٦٠) هەزار خێزان کە کارەبای (٢٤) کاتژمێرییان هەیە سوودمەند دەبن لەو بڕە پارەیەی حکومەت دەیگەڕێنێتەوە بەشێوەی کرێدت (رصيد) بۆ پسوڵەکانی مانگی پێنج.
روونیشكردووەتەوە، هەریەکێک لەئەو ماڵانەی ئاماژەیان پێكراوە تا بڕی (٢٠) هەزار دینار بەشێوەی کرێدت
لەسەر پسوڵەکانیان وەردەگرنەوە، بەڵام هەندێک گەڕەکی دیكە ماڵەکانان بە
تێکڕا تا نزیکەی بڕی (٨٠) هەزار دیناری وەردەگرنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر لە (١٠)
هەزار خێزان بەهۆی گەڕانەوەی ئەو بڕە پایە، پارەی پسوڵەی مانگی پێنج نادەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەنگاوە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە
كە بەراورد بە نرخە نوێكەی كارەبا كە لەماوەی رابردوا حوکومەتی ماوەبەسەرچوو پەسەندی
كرد، پێشتر پارەیەکی زیاترییان داوە، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی سودمەند نەبون لە
پاڵپشتی حكومەت بەرێژەی (١٥٪) ئەمەش وەک پاڵپشتیەکی دیکەیە كە لە مانگی یەکەم
بەڕێژەی (٥٠٪)و مانگی دووەم بەڕێژەی (٢٥٪) بووە.