PM:06:40:10/06/2025
1700 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەڵێت، هیچ چوارچێوە و دامەزراوەیەک لە دەرەوەی پەرلەمان و حکومەت ناتوانێت نوێنەرایەتیی گەل بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی وتی، پشتبەستنی تەواو بە بەغدا پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی عێراق
قووت و گوزەرانی خەڵکی کوردستان وەک بارمتە بەکاردەهێنێت.
وتیشی،
بەگەڕخستنی
پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئەرکە سەرەکییەکانی حیزبەکانە و دەبێت دانانی
دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان لە کارە سەرەکییەکانی پەرلەمان بێت.