PM:01:25:10/06/2025
1392 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک – بەغدا لە سنووری خورماتوو، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە دەروازەی ناوچەکەدا کێشا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس.
ئەمرۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئارتی وتی، کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی لە سنووری خوورماتوو ئۆتۆمبێلێک تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و بەهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا.
بەپێی قسەی
شایەحاڵەکان، ئۆتۆمبێلەکە جۆری (پیکاب ناڤارا) بووە لە دەروازەی هاتنە ژوورەوەی دووزخورماتوو
کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و خۆی بە دەروازەکەدا کێشاوە، بە هۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی گیانیان
لەدەستدا.
هەروەها، قوربانییەکان نیشتەجێی بەغدان و
بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشت و سەیران روویان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.