سەردێڕ:

بەهۆی تەقەکردنی گروپێکی چەکداری عێراقەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

PM:12:44:10/06/2025

6604 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تەقەکردنی گروپێکی چەکداریی سەر بە عێراق لە نزیک بازگەی فەتحەی سنووری کەرکوک منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، بەهۆی تەقەکردنی گروپێکی چەکداریی سەر بە عێراق منداڵێک گیانی لەدەستدا.

چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، منداڵەکە تەمەنی ١١ ساڵە و لەگەڵ چەند منداڵێکی دیکە سەرقاڵی یاریکردن بووە لە نزیک گوندی بریچ و لەلایەن گروپێکی چەکداریی سەر بە عێراق تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

چاوگەکە وتیشی، چەکدارێک دەسگیرکراوە و رووداوەکە لە گوندێکی ناحیەی عەباسیە سەر بە سنووری حەویجە بووە.













گەلەری