AM:08:42:10/06/2025
900 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق لە فڕۆکەخانەی تائیفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕێبکەون و تا ٢٤ـی ئەم مانگە تەواوی حاجیانی عێراق دەگەڕێندرێنەوە.
وەزارەتی گواستنەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، رەزامەندی دەسەڵاتدارانی سعودیە بۆ گەڕاندنەوەی حاجییانی عێراق وەرگیراوە و ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق لە فڕۆکەخانەی تائیفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بەغدا دەگەڕێنەوە.
باسی
لەوەشکرد، لە ئەمڕۆوە رۆژانە لەنێوان دوو بۆ شەش گەشت لە فڕۆکەخانەکانی سعودیەوە
بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەنجامدەدرێن و تا تەواوی حاجییان دەگەڕێنەوە و پرۆسەکە لە
٢٤ـی مانگ کۆتاییدێت.
وتیشی،
حاجییانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەی پێشکەوتووی جۆرەکانی بۆینگ ٧٧٧، درێم لایەنەرەوە
دەگەڕێندرێنەوە.