PM:07:29:09/06/2025
1892 جار خوێندراوەتەوە
دوای ٢٣ ساڵ لە چاوەڕوانی ژنێکی تەمەن ٤٤ ساڵ لە شاری کەرکوک بووە خاوەن یەکەم منداڵ.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، ژنێکی ٤٤ ساڵ دوای ٢٣ ساڵ لە هاوسەرگیری منداڵێکی بوو و لە ئێستادا تەندروستی دایک و منداڵەکەش باشە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکە رەگەزی نێرە و لە ئێستادا تەندروستی دایک و منداڵەکە زۆر باشە.