PM:06:26:09/06/2025
2616 جار خوێندراوەتەوە
لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سەر رێگای پارێزگای سەڵاحەدین، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی شاری دھۆكن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، ئۆتۆمبێلێك لەنزیک پردی ئەسمدە لە ناوچەی بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین بەھۆی تیژڕەویەوە وەرگەڕاوە.
سەبارەت بە رووداوەکە، سەرچاوەیەکی
تایبەت لە نەخۆشخانەی بێجی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا لە نزیک پردی
ئەسمیدە لە ناوچەی بێجی بەھۆی تیژڕەویەوە وەرگەڕاوه و بەوھۆیەوە سێ کەس گیانی
لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
وتیشی، بهپێی
ناسنامهكانیان سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی شاری ئاکرێی سەر بە پارێزگای
دھۆكن و لە ئێستادا تەرمەکانیان بەڕێکراوە بەرەو شاری دهۆک.
کەسوکاری قوربانیەکان بۆ ئێن ئاڕ تی وتیان، لە رووداوەکەدا نۆ کەس
بوونەتە قوربانی و سێنیان گیانیان لەدەستداوە و شەشی ترەیشیان بریندارن و
گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.