PM:04:57:09/06/2025
1372 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی بڕی ١٠٠ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی لە ئەنبار بههۆی ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكانهوه زیانیان بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بهگوێرهی نوسراوێك كه واژۆی محهمهد نوری، پارێزگاری ئهنباری لهسهره، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوه لەسەر تەرخانکردنی بڕی ١٠٠ ملیار دینار بۆ پارێزگای ئەنبار وەک قەرەبووی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستی و سەربازییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
هاوکات پارێزگاری ئەنبار دهڵێت، رەزامەندی سودانیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق راسپێرێت بڕی ١٠٠
ملیار دیناری عێراقی لەوبڕە پارەیەی لە یاسای بودجەدا تەرخانکراوە بۆ مامەڵەی
قەرەبووی تەواوکراو و پەسەندکراوی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سودانی ئهمڕۆ به سهردانێك گەیشتە دیوەخانی
هۆزی بوزیاب لە پارێزگای ئەنبار و بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک
هۆز و کەسایەتی دیاری پارێزگاکە کۆبووهوه
.