AM:10:48:08/06/2025
1556 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حاجیانی هەرێم لە رێگەی وشکانییەوە ١٢ی ئەم مانگە دەگەڕێنەوە و حاجیانی رێگەی ئاسمانیش لە ١٤ی مانگەوە بەرەو هەرێم بەڕێدەکەون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەبەز ئیسماعیل ،وتەبێژی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، لەدوای کاتژمێر دووی ئەمڕۆ، کۆتایی بە پرۆسەی حەجی حاجیان دێت.
وتیشی، لە
بەرواری ١٢ی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم بەرێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەکاندا نەکرێت، یەکەم گەشتی ئاسمانیش بۆ
گەڕاندنەوەی حاجییانی کوردستان لە ١٤ی مانگەوە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
هەولێر و سلێمانی دەست پێدەکات.
باسی لەوەشکرد، حاجیانی هەرێم کە پێنج هەزار و ١٣٦ حاجی دەگرێتەوە، دۆخی تەندروستیان
جێگیرە و هەموویان سەلامەتن.
وڵاتی سعوودیە ئەمساڵ هەموو رێکارێکی گرتووەتەبەر
بۆ رێگریکردن لە حەجی قاچاغ و نا یاسایی، بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی حەجی
سعوودیە، ئەمساڵ یەک ملیۆن و ٤٧٥ هەزار و ٢٣٠ کەس لەسەرتاسەری جیهان بە مەبەستی
بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونەتە سعوودیە.