PM:11:42:04/06/2025
3660 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێم دەڵێت، كاره‌كانی لیژنه‌ی وردبینیكردنی فۆڕمه‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وی له قۆناغی كۆتاییدان و تاوه‌كو ئێستاش ٤٢٠ هه‌زار فۆڕم ڕه‌زامه‌ندییان بۆ وه‌رگیراوه و ده‌شڵێت، تا ٢٠ـی ئه‌م مانگه پێویسته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان به‌ڵگه‌نامه و فۆڕمه‌كانیان بهێنن، دوای ئه‌و واده‌یه هیچ فۆڕمێك بۆ پێدانی زه‌وی وه‌رناگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومەتی ماوە بەسەرچوو نوسراوێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كردوە و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، رۆژی ٢٠ـی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم و ته‌واوكردنی كه‌موكوڕییه‌كان و هێنانی به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای ٢٠ـی ئەم مانگەوە
وەزارەتەکەیان هیچ فۆڕمێكی دیكه وه‌رناگرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌دا هاتووە،
لە رۆژی ٢٧ـی ئازارەوە وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی
وردبینییه‌وه كاری وه‌رگرتن و وردبینیكردنی فۆڕمه‌كانی ده‌ستپێكردووە و تاوه‌كو
ئێستا وردبینی بۆ ناوی زیاتر له ٤٢٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین كراوه و ره‌زامه‌ندیی
بۆ ته‌رخانكردنی زه‌وی ته‌واو بووه و ئاڕاسته‌ی شاره‌وانییه په‌یوه‌ندیداره‌كان
كراوه و ئێستاش كاره‌كانی لیژنه‌كه له قۆناغی كۆتاییدان
.