سەردێڕ:

پشووی جەژنی قوربان دیاریکرا

PM:04:34:03/06/2025

55560 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، پشووی جەژنی قوربان، لە رۆژی هەینی ٦ـی حوزەیران دەستپێدەکات و رۆژی سێشەممە ١٠ـی حوزەیران کۆتایی دێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی دەربڕی لەسەر پشووی جەژنی قوربان و پێنج رۆژی کرد بە پشوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ١١ و ١٢ـی حوزەیران دەوام دەستپێدەکاتەوە.

وتیشی، بڕیاردرا بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە رۆژی یەکشەممە ١٥ـی حوزەیران دەوامی فەرمی رابگیرێت.


 













گەلەری