سەردێڕ:

نەخۆشخانەی هەریر: پێنج حاڵەتی گەستنی گوێدرێژ و سەگ و پشیلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەمان

PM:03:07:02/06/2025

2216 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشخانەی هەریر دەڵێت، لە ئاماری مانگی ئایارـی ئەمساڵ ژمارەی سەردانی کەرانی نەخۆشخانەکە بە گشتی ٧٥١٩ کەس بووە و لە ناویاندا ١٠ حاڵەتی پێوەدانی دووپشک هەبووە پێنج حاڵەتی گەستن هەبووە کە گەستنی سەگ و پشیلە و گوێدرێژی تێدا بووە.


نەخۆشخانەی هەریر، ژمارەی سەردانی کەرانی نەخۆشخانەکەی بۆ مانگی ئایارـی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و وتی، ژمارەی سەردانی کەرانی نەخۆشخانەکە بە گشتی ٧٥١٩ کەس بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ١٠ حاڵەتی پێوەدانی دووپشک هەبووە پێنج حاڵەتی گەستن هەبووە کە تێیدا گەستنی سەگ و پشیلە و گوێدرێژی تێدابووە.

باسی لەوەشکرد، ژمارەی سەردانی کەرانی نەخۆشخانەی هەریر بە گشتی ٧٥١٩ نەخۆش بوون کە ٣٦٢١ ی نێر و ٣٨٩٨ مێ بوون.













گەلەری