به هۆی گۆڕانی شێوازی ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه و که‌م بوونه‌وه‌ی جوڵه و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ڕۆژانه له شوێنی کار و ماڵه‌وه، وه‌رزش کردن یه‌کێکه له هه‌نگاوه سه‌ره‌کی و گرنگی پاراستنی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشیه‌کان.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە هه‌موو کاتێک باشه بۆ وه‌رزش به‌ڵام پێویسته لانی که‌م دوو کاتژمێر دوای ژه‌مه سه‌ره‌کیه‌کان نه‌بێت هه‌روه‌ها پێویسته شه‌وان دوو کاتژمێر پێش نووستن دوور بکه‌وینه له وه‌رزشی قورس وەک یاری قورسایی یان مەلەکردنی زۆر.
دکتۆر کامه‌ران لە وەڵامی ئەو پرسیارەی که‌ی باشترین کاته بۆ وه‌رزش؟، دەڵێت " که‌وتۆته سه‌ر ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی وه‌رزش و جۆری وه‌رزش و پیشه‌ی ئه‌و که‌سه" بەم شێوەیە:
١. بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی و ڕێگری کردن له زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی و ڕزگار بوون له بێهێزی و خه‌واڵویی و ته‌مه‌ڵی ، به‌یانیان کاتێکی زۆر باشه.
٢. باشتره به‌یانیان پێش ژه‌می به‌یانی ڕۆیشتن به پێ ، پیاسه‌کردن، ڕاکردن ئه‌نجام بدرێت.
٣. بۆ مه‌به‌ستی دابه‌زینی کێش و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی باشتره ڕۆژانه دوو جار ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر بواری هه‌بێت، به‌یانیان و ئێواران.
٤. بۆ له‌شجوانی و به‌هێز کردن و دروستکردنی ماسولکه‌کان پێویسته دوا نیوه‌ڕۆ یان ئێواران و سه‌ره‌تای شه‌و بێت به‌ڵام پێویسته لانی که‌م شه‌وان دوو کاتژمێر پێش نووستن بکرێت تا نه‌بێته هۆی خه‌و زڕان و شه‌ونخوونی و به زه‌حمه‌ت خه‌به‌ر بوونه‌وه ڕۆژی داهاتوو.