سەردێڕ:

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم: هیچ حاجییەکی هەرێم رەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە

PM:02:34:31/05/2025

1660 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی وەزارەتی تەندرووستیی سعودیە بڵاویکردەوە، کە بەهۆی گەرمای بەتینەوە ٢٥ حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حاجییانی هەرێم سەلامەتن و دۆخی تەندرووستییان جێگیرە.


ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم بە ئێن ئاڕتی وت، هیچ حاجیەکی هەرێم رەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە و هەموو حاجیان سەلامەتن.

وتیشی، هەر حاجیەک نەخۆشبێت یان باری تەندرووستی ناجێگیر بێت و هەر حاڵەتێکی هەبێت، خۆیان تیمی تەندرووستییان هەیە و چارەسەری دەکەن.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، وەزارەتی تەندرووستی سعودیە بڵاویکردەوە، بەهۆی گەرمای بەتینی وڵاتەکە، ٢٠ حاجی دۆخی تەندرووستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون  













گەلەری