سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر بۆ ئومێد خۆشناو: مێژووی ئێوە پڕە لەخیانەت و بێگانە نەماوە جاشایەتی بۆ نەکەن

PM:02:09:31/05/2025

3584 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ وەڵامی ئومێد خۆشناو دەداتەوە و دەڵێت، مێژووی ئێوە پڕە لە خیانەت و نۆکەرایەتی و جاشایەتی بۆیە کەماڵت لەشوشە بوو باشترە بەرد نەگریتە ماڵی خەڵک. دەشڵێت، فارس و تورک عەرەب نەماوە ئێوە نۆکەرایەتیان بۆ نەکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکردووە، ئێوە کە داهاتی نەوت وناوخۆ و خاڵە سنووریەکان بۆ خۆتان دەبەن و بەسیاسەتی چەوتی خۆتان خەڵک توشی بێ مووچەیی و بێکاری و قاتوقڕی دەکەن، ئەوا بەتەما مەبن رێز لە بارەگا حزبیەکانتان بگرین.

وتیشی، ئێوە کەداهاتی نەوت وناوخۆ و خاڵە سنووریەکان بۆ خۆتان دەبەن و بەسیاسەتی چەوتی خۆتان خەڵک تووشی بێ مووچەی و بێکاری و قاتوو قڕی دەکەن کاتێکیش تەنگەتاو دەبن دەتانەوێت لەدیوەخان وبارەگا حزبییەکان رێز بگرین هەرگیز ئەمە نابینن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوە کە پەرلەمان وحکومەت و دامودەزەگا فەرمییەکان پەک دەخەن و حساب بۆ دەنگی خەڵک ناکەن و گرێبەستی دەیان ملیار دۆلاری دەکەن پرس بەهیچ هێزێکی سیاسی ناکەن دواتر دەتانەوێت لەرێگای کۆبوونەوەی تەقلیدی و بێ ئەنجام شەرعیەت بدەن بەدیوەخانەکانتان هەرگیز ئەمە نابینن.













گەلەری