سەردێڕ:

لە عێراق نزیکەی ٥٥٠ بەراز کوژران

PM:10:09:29/05/2025

8140 جار خوێندراوەتەوە

لە عێراق هەڵمەتێکی کوشتنی بەرازی کێوی دەستیپێکرد و تا ئێستا نزیکەی ٥٥٠ بەراز کوژراون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥، لە پارێزگای سەڵاحەدین ھەڵمەتێکی کوشتنی بەرازی کێوی دەستیپێکرد و نزیکەی ٥٥٠ بەراز کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای زۆربوونی ژمارەی بەرازە کێوییەکان کە زیانێکی زۆریان بە باخەکانی دوجەیل و ناوچەکانی دەوروبەری گەیاندبوو، هەڵمەتەکە لەلایەن گرووپێکی گەنجانی ناوچەکە دەستیپێکرد.

باس لەوەشکراوە، لەماوەی سێ مانگدا توانیویانە نزیکەی ٥٥٠ بەرازی کێوی بکوژن لە دەوروبەری دوجەیل و حاتەمیە و سجلە و ناوچەی عەشرە و اجلودیات.
هەروەها، ھەڵمەتەکە تاکو ئێستاش بەردەوامە.



ڤـ.ر













گەلەری