موعارەزە و سەرۆکە گیراوەکانی!
PM:01:27:18/10/2025
2804 جار خوێندراوەتەوە
عەبدوڵا مەلا نووری
+
-
بەختیار عەلی سەبارەت
بە دونیابینی هێزی ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، ئەم جۆرە توڕەییە ناتوانێت سیاسەت بکات، بەڵکو
هەمیشە لە دۆخی جەنگێکی دواخراودایە، ناتوانێت دونیا بگۆڕێت، چونکەخەیاڵی لای گۆڕینی دونیا نییە، بەڵکو خەیاڵی لای مردنی نەیارەکانێتی!
هەروەها دەڵێت،
هەر هێزێک بیەوێت بە شوناسێکی نوێوە بێتە کایەوە، دەبێت لە مردنی ئەوانی دیکەوە
دەستپێنەکات، بەڵکو لە چۆنییەتی گێڕانەوەی جوڵە بۆ پرۆسە مێژوویەکە دەستپێبکات.
سەرنج بدەن؛
سەرۆکی دوو حیزبی ئۆپۆزسیۆن (شاسوار عەبدولواحید و لاهور شێخ جەنگی) لە زینداندان،
تا ئێستا سێ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکەی دیکە، وەک ئەرکێکی یاسایی، ئەخلاقی سیاسی، ئامادە
نین بە فەرمی داوای بەدواداچون و بینینی کەیسەکانیان بکەن!
لێگەڕێن شاسوار
و لاهور کێن و چین، بەڵام خۆ دوو هاووڵاتی ئەم وڵاتەن، سەرۆکی دوو حیزبی
مۆڵەتپێدراون، هەروەک پرۆسەی گرتن و دادگاییکردنەکەیان پرسێکی گشتیە و ئەمەش ئەو
ئەرکە دەخاتە ئەستۆی موعارەزە کە ڕاستەوخۆ موتابەعەی کەیسی هاوموعارەزەکانیان بکەن.
بەڵام وەک
بەختیار وتی: وا دیارە موعارەزەی دەرەوەی زیندان دەیانەوێت لەسەر حسابی مەرگی
موعارەزەی ناو زیندان دەنگ و سەنگی خۆیان گەورە بکەن، لە راستیدا ئەوە سیاسەت
نییە، بەڵکو ڕەشفرسەتییە