PM:03:29:29/05/2025
2608 جار خوێندراوەتەوە
زیاتر لە دوو هەفتەیە نزیکەی ٢٠ گەڕەکی چەمچەماڵ بێئاون و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت، گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکانی سلێمانی چارەسەربووە و هەوڵدەدەن هاوکاریی زیاتری چەمچەماڵیش بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی ئاوی هەردوو پرۆژەی هێڵی یەک و دوو، کە گەشتیارەکان پیسییەکی زۆریان بەجێهێشتبوو ئەوەش وایکردبوو پەمپەکان وەکو پێویست کارنەکەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی پێدانی ئاو بە چەند گەرەکێک دوابکەوێت، لەگەڵ
ئەوەشدا گرفتی کوژاندنەوەی کارەباش دروستبوو.
باسی
لەوەشکرد، ئێستا گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان چارەسەربووە و هەوڵدەدەن هاوکاریی
زیاتری چەمچەماڵیش بکەین.
هاوکات، زیاتر لە دوو هەفتەیە نزیکەی ٢٠
گەڕەکی چەمچەماڵ بێئاون، وەک هاوڵاتییانی ئەو شارەش دەڵێن، دۆخەکە بەجۆرێک خراپە،
تەنانەت بە تانکەریش ئاویان دەستناکەوێت بیکڕن.