سەردێڕ:

هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکەی دوکان ئاشکرابوو

PM:02:20:25/05/2025

2452 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ئاگرەکەی سنووری دوکان نزیکەی دوو هەزار دۆنم و هەزاران داری سووتاندووە و بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکارەکەی بۆ شۆرتی کارەبا دەگەڕێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوێنی بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە سنووری گوندی تەلانی سەر بە قەزای دوکان کەوتەوە، دەست بەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو و توانیان بە هاوکاری ئاسایش و پۆلیسی بەرگری شارستانی قەزای دوکان و هاوڵاتیانی (گوندی تەلان و قەمچوغە و جاسەنە) ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بیکوژێننەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە بووەتە هۆى سووتانی نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەوی پووش و دەغڵودانی هاووڵاتیان و زیانیشی بە دوو هەزار و٥٠٠ داری سروشتی تەمەن جیاواز گەیاندووە.
پۆلیسی دارستان ئەوەشی خستەڕوو، بە پێى لێکۆڵینە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت و لە ئێستاداپەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە  بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری  یاسایی.

 

 نـ.ک














گەلەری